كارگه‌ی ڕه‌وه‌ند گعێتلی یه‌كێكه له كارگه پێشه‌نگه‌كانی عێراق كه له ساڵی ٢٠٠٤ هاته ناو كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی بە بەرهەمهێنانی بیهارتۆن و كربستۆن. ئێمە كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیمان له وڵاته‌كه‌مان گۆریوه له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قلیدییه‌وه بۆ سیسته‌مێكی نوێ كه دابڕی ده‌نگ و گه‌رمی دابین ده‌كات و به‌رگرییه‌كی باشی هه‌یه به‌رامبه‌ر بوومه‌له‌رزه ودژه ئاگره و دۆستی ژینگه‌یه.
ئێمه له ساڵی ٢٠١٠ گه‌شتینه ئه‌و ئامانجه‌ی ویستمان بلۆكی پۆنزا كه كێشێكی كه‌می هه‌بێت به‌رهه‌م بهێنین، ئێستا له ڕۆژێكدا زیاتر له ١٥٠ هه‌زار یه‌كه له بلۆكی پۆنزا به چەندین شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز بۆ هه‌موو عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنین.
پۆنزا یه‌كێكه له كه‌ره‌سته بیناسازییه كۆنه‌كان كه مرۆڤایه‌تی له كۆنه‌وه به‌كاری هێناوە، به‌هۆی پێكهاته كونیله‌داره‌كه‌ی و كێشه سووكه‌كه‌ی و كاریگه‌ری عه‌زله‌كه‌ی و به‌رگری به‌رامبه‌ر بارودۆخی به‌رگه‌هه‌وا.
له سه‌رده‌می یۆنانی و ڕۆمانی كۆندا، پومیس (پێکهاتەی سەرەکی بلۆکی پۆنزا) به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له دروستكردنی شانۆ و په‌رستگا و ڕێچکەی ئاو و حه‌مام و ژێر زه‌مینه‌كاندا به‌كارده‌هێنرا، وه ئه‌م دروستكراوانه تا ئێستاش ماون.
كارگه‌كه‌مان ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می باوەڕپێکراوه كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی كڕیارانماندا بێت، ئەمەش بەهۆی ڕاگرتنی ئاستی بەرزی کوالیتی و په‌یڕه‌وكردنی چالاكییه خزمه‌تگوزارییه كه‌رتییه‌كان وه سوودوەرگرتن لە پێشكه‌وتنه ئابووری و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان